تبليغاتX
ڕوانگه‌ -

ڕوانگه‌

وێبنووسێکی کوردی به‌نێوه‌رۆکی چه‌شناوچه‌شنه‌وه‌

میسیۆنی کوردستان Kurdistan Mission



میسیۆنی کوردستان

به‌شی دووه‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی " میسیۆنی کوردستان " ئێستا ده‌کرێ له‌ ماڵپه‌ڕی تێلێڤیزیۆنی سکوڵا له‌ ئینترنێت دا ببیندرێ
ئه‌و فیلمه‌ به‌ڵگه‌یی یه‌‌ که‌ له‌ 12 به‌ش یان زیاتر پێک دێ مێژووی چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سابڵاغ و ده‌وروبه‌ری ، که‌سایه‌تی میسیۆنێره‌کان ، هاتنیان بۆ ئه‌وێ، بۆچوون و ئه‌و‌ شتانه‌ی له‌ کوردستان چاویان پێیان که‌تووه‌، خزمه‌تی ده‌رمانی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان و زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی مێژووی موکریان ده‌گێڕێته‌وه‌
له‌به‌شی دووه‌م دا حه‌سه‌نی قازی ئاماده‌کاری ئه‌و فیلمه‌ بۆچوونی دوکتور جان نیۆتۆن ڕایت سه‌باره‌ت به‌پێداویستی دامه‌زراندن و چالاکی ئه‌و میسیۆنه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌
'میسیۆنی کوردستان'
به‌رهه‌می کۆمپانی Wist Production له‌ بریتانیا
کامێراو مونتاژ: گۆران مامه‌خه‌لانی
وه‌رگێڕان ،گێڕانه‌وه‌ و ئاماده‌ کردن : حه‌سه‌نی قازی
‌بۆ بینینی به‌شی دووه‌م
http://www.scola.org/Scola/Default.aspx
دوای نێو نووسی
On the street videos
Country: Iran
Language: Kurdish
kurdistanmission02
+ نوشته شده در  سه شنبه نهم تیر 1388ساعت 10:39  توسط حسن قاضی  |